ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە 16 و 17ی شوبات دا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ 12 پرۆژە یاسا دەکات

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رۆژانی 16 و 17ـى شوبات دەنگدان و خوێندنەوە بۆ 12 پرۆژەیاسا دەکات و ئەمجارەش دەنگدان بە پرۆژەیاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە لەبەرنامەى کاردا نییە.

تاوەرێکی گواستنەوەی وزەی کارەبا

وەزیری کارەبای عێراق:  13هەزار مێگاوات کارەبا کەمیکردووە

قەیرانی کارەبا لە عێراق قوڵبووەتەوە و لە چەند رۆژی رابروودا بەرهەمهێنانی کارەبا 13 هەزار مێگاوات کەمیکردووە و چاوەڕێش دەکرێت کورتهێنانی کارەبا لە هاوین دا بگاتە 26 هەزار مێگاوات.

08/02/2025
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق

لێدوانى سودانى لەبارەى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، کێشە هونەرییەکانى تایبەت بە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان چارەسەرکراون و مووچە بۆ مانگەکانى داهاتوو بەردەوام دەنێردرێت.

07/02/2025
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق - AFP

ئەمریکا سیستمی دارایی عێراق دەخاتە ژێر چاودێری

لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەپاندنی زۆرترین فشار بەسەر ئێراندا، ئەمریکا سیستمی دارایی عێراق دەخاتە ژێر چاودێرییەوە، تاوەکو لەلایەن تارانەوە بۆ دەربازبوون لە سزاکان بەکارنەهێنرێت.

06/02/2025
تەلاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق. فۆتۆ: AP

دادگای فیدراڵی وەڵامی ئەنجوومەنی دادوەری دایەوە

دادگای فیدراڵی لە وەڵامی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، "بڕیارەکانمان بڕیاری کۆتایین و پابەندکەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان".

05/02/2025
مەحمود مەشهەدانی و جاسم عمێری

مەشهەدانی: هەمووان پابەندن بەو بڕیارانەی لە دادگای فیدراڵییەوە دەردەچن

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ لاى جاسم عمێری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی، پابەندبوونى بە بڕیارەکانى دادگاکەوە دووپاتکردەوە.

05/02/2025
باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی راگرتنی چەند یاسایەک لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە هاتە دەنگ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دژایەتیى خۆى بۆ بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى سێ یاساکەوە راگەیاند و گوتى، "ناکرێت جێبەجێکردن و پەسەندکردنی یاسایەک کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەرچووبێت پەکبخرێت، پێش ئەوەى لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرابێتەوە"، دادگاکانیش بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتییەوە پابەند دەکات.

05/02/2025