/

کەناڵ8 ناوەڕۆکى بەشێک لە گفتوگۆکانى شاندى باڵاى عێراق و تورکیا  ئاشکرا دەکات

کۆبوونەوەی شاندی باڵای عێراق و تورکیا

سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوەڕۆکى بەشێک لە گفتوگۆکانى شاندى باڵاى عێراق و تورکیا بۆ کەناڵ8 ئاشکرا دەکات و دەڵێت، دۆسییەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان یەکێک بووە لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکە.

دیلان غەفور، سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و بەشداربووى کۆبوونەوەکە بە کەناڵ8ى راگەیاند، ئابوورى یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکان و تورکیا چاوى لەوەیە قەبارەى بازرگانى لەگەڵ عێراق بۆ 24 ملیار دۆلار بەرزبکاتەوە، لەبەرئەوەى ساڵى رابردوو بۆ 7.5 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

گوتیشى، "هەردوو وڵات کار بۆ کەمکردنەوەى باج و لابردنى کۆت و بەندەکان دەکەن و یەکێک لەو رێککەوتنانەشى واژۆکرا، تایبەت بوو بە پاراستنى وەبەرهێنەرى تورکی، یاخود دەرچووانى یاساى دوو باجدان کە ئێستا لە لیژنەى پەیوەندییەکان".

ئاشکراشیکرد، دۆسیەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان یەکێکى دیکەبوو لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکە.