
وەزیرى نەوت: هەوڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە
وەزیرى نەوتی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای سۆمۆ دەستیپێکردووە ، دەشڵێت، چەند رێکارێکی پێویست ماون لەگەڵ حکومەتی تورکیا بیگرنەبەر بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان.

هەواڵی رێککەوتنی ئیسرائیل و لوبنان نرخی نەوتی دابەزاند
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەى هەواڵى رازیبوونى ئیسرائیل و لوبنان بە مەرجەکانی ئاگربەست لە لوبنان و پێشنیازی نوێی ئەمریکا، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا دابەزینی تۆمارکرد.

ئەردۆغان: بەرهەمی نەوتی گابار گەیشتە 57 هەزار بەرمیلی رۆژانە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لە باکووری کوردستان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای نەوتی زیاتردا و ئەمساڵ لە 84 بیری نوێدا، 66 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگیان دۆزیوەتەوە.

عێراق لە هەشت مانگدا 62.9 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە
ئیدارهی وزهی ئهمریكا بڵاویکردەوە، له ههشت مانگی ئەمساڵدا، ئەمریکا 62 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانى لە عێراقەوە هاوردەکردووە.

ئەپیکور: بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمى کوردستان و عێراق ئامادەین
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" رایگەیاند، پێشوازی لەپێشنیازی ئەنجوومەنى عێراق بۆ هەموارکردنەوەی بڕگەی دووەمى ماددەى 12ـی یاسای بودجە دەکات، کە تایبەتە بە پرسى نەوتى هەرێمى کوردستان.

کۆمپانیاى شاماران بڕى بەرهەمهێنان و داهاتى کێڵگەى ئەتروش و سەرسنگى بڵاوکردەوە
کۆمپانیاى شاماران بۆ دەرهێنانى نەوت رایگەیاند، "لە چارەکى سێیەمى ئەمساڵدا لە هەردوو کێڵگەى ئەتروش و سەرسنگ، یەک بەرمیل نەوتمان بە 35 دۆلار و 65 سەنت لە بازاڕى ناوخۆى هەرێمى کوردستان فرۆشتووە".

نەرمین مەعروف: ماددەى 12ـى تایبەت بە نەوتى هەرێمى کوردستان هەمواردەکرێتەوە
ئەندامێکى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، "لە هەموارى ماددەى 12ـى یاساى بودجەدا، تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، لە شەش دۆلارەوە کراوە بە 16 دۆلار، بەڵام هەموارەکە بۆ پەسەندکردنى، پێویستى خوێندنەوەى یەکەم و دووەمە".