نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆماركرد. فۆتۆ: AP

نرخی نەوت لەسەرەتایی مامەڵە بازرگانیەکانی رۆژی پێنجشەممەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 81 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەڕیوەبەرایەتی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆگای نەوتی خاو لە ئەمریکا کە گەرەترین کۆگای نەوتی جیهانە، ئاستی بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک دابەزیوە، بەجۆرێک لە 445  ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی کەمکردووە.

هەروەها زیادبوونی خواستی زیاتر لە چین هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" بەردەوامن لە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.