رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) پێشبینیدەکات نرخی نەوت لە وەرزی هاویندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و داوای چاودێرییەکی وردی بازارەکانی جیهان دەکات بۆ ئەوەی هاوسەنگییەکی دروست و بەردەوام لە بازاڕدا مسۆگەر بکرێت.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "خواستی جیهانی لەسەر نەوت لەساڵی 2024دا بە رێژەی دوو ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، هەروەها پێشبینیشدەکرێت لە ساڵی 2025 دا بۆ دوو ملیۆن و 850 هەزرا بەرمیلی رۆژانە زیاد بکات".
ئەوەشی خستووەتەروو" زیادکردنی گەشەی ئابووریی جیهان دەتوانێت زیاتر پاڵپشتی نرخی نەوت بکات، کە لە ئێستادا بەهۆی کەمی دابینکردنی نەوت و شەری رۆژهەڵاتی ناوەراست، نرخەکەی بۆ سەرووی 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە".