بلومبێرگ: پێشبینیدەکەین نرخى نەوتى خاو لەئەمساڵدا بەرزتر ببێتەوە

بیرێكی نەوتی خاو.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، پێشبینییەکانی بۆ نرخى نەوتى خاو بەرزکردەوە بۆ 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

بەگوێرەى ئەو خەمڵاندنانەی ئەمدواییە لەلایەن ئاژانسى بلومبێرگەوە کراوە، هەر پەرەسەندنێکی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخى نەوت بەرەو سەرو 100 دۆلار بەرزدەکاتەوە، بۆیە پێشبینییەکانى بۆ نرخى نەوتى خاو بە تێکرا لەئەمساڵدا بۆ 85 دۆلار بەرزکردەوە.

هاوکات، ژمارەیەک بانکى وەبەرهێنان لەئەمساڵدا چاوەڕوانییەکانی نرخەکانیان بەرزکردووەتەوە، دیارترینیان کۆمپانیای گۆڵدمان ساکسە، کە نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى بە 87 دۆلار خەمڵاندووە بۆ ئەمساڵ.

نرخی نەوت لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە بە نزیک لە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش کەمى دابینکردنی نەوتى خاو لەلایەن ئەمریکا و بەرهەمهێنەرانی دیکەوە، هەروەها کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانى لەلایەن ئۆپێک پڵەس، کاریگەریى هەبووە کە نرخى نەوتى خاو 90 دۆلار تێپەرێنێت.ساڵی 2024دا تەنیا 80 دۆلارى دیاریکردبوو.