خانەی زیادکردنی ئاشکرای بەریتانی "هێنری ئاڵدرێج ئاند سەن" رایگەیاندووە، کاتژمێرێکی زێڕینی فرۆشتووە، کە لەسەر لاشەی دەوڵەمەندترین سەرنشینی کەشتی تایتانیک دۆزراوەتەوە.
خانەکە رایگەیاندووە، کاتژمێرە زێڕینەکە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە بەریتانیا بە نرخی 1.175 ملیۆن پاوەند فرۆشراوە، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشتر دەشکێنێت، کە پارچەیەکی شوێنەواریی ناو کەشتی تایتانیک بوو و بە نرخی 1.1 پاوەند فرۆشرا.
ئەم پارچەیە کە پیتەکانی "JJA"ـی لەسەر هەڵکۆڵرابوو، تایبەتە بە بازرگانی ئەمریکی جۆن جاکۆب ئاستۆر، کە لە تەمەنی 47 ساڵیدا لەناو کەشتی تایتانیکدا کۆچی دوایی کرد، بە دەوڵەمەندترین سەرنشینی تایتانیک دادەنرێت، کە لەو کاتەدا سامانەکەی دەگەیەشتە 87 ملیۆن دۆلار، کە چەندین ملیار دۆلاری رۆژی ئێستامان دەکات.
کاتژمێرەکە لە زێڕی عەیارە 14 دروست کراوە، دوای ئەوەی گەڕێندراوەتەوە بۆ خێزانەکەی، چاککراوەتەوە و لەلایەن کوڕەکەیەوە بەکارهاتووە، ئەمەش وادەکات ئەم پارچەیە یەکێک بێت لە گرنگترین پارچە بەجێماوەکانی تایتانیک و سەرنشینەکانیی.