بەهۆى ئامەد سپۆرەوە دەمیرتاش بێدەنگی شکاند: ئێمەتان لێرە خستە گریان

وێنەیەكی سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانی ئەدێرنە.

بەهۆی بردنەوەی خولی پلە دووی تۆپی پێی تورکیا لەلایەن ئامەدسپۆر، سەڵاحەدین دەمیرتاش بێدەنگیی شکاند و پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

دوای هەڵبژاردنە سەرۆکایەتی و پەرلەمانییەکەی 14ـى ئایاری 2023، سەڵاحەدین دمەیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی لەبواری سیاسی دووربکەوێتەوە و بێدەنگی هەڵبژارد.

دوای ساڵێک لە بێدەنگی، بەهۆی بەدەستهێنانی خولی پلە دووی تورکی لەلایەن یانەی تۆپی پێی ئامەدسپۆر و سەرکەوتن بۆ خولی یەکەم، دەمیرتاش لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

دەمیرتاش ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەی زاڵمەکان ئێمەتان لێرە خستە گریان، رێگاتان کراوەبێت شاری ئەوینی من."

رۆژی یەکشەممە یانەی ئامەدسپۆر، دوای بردنەوەی لە یانەی سۆماسپۆر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، بووە پاڵەوانی خولی دووی تۆپی پێی تورکیا و سەرکەوتنی بۆ خولی پلە یەک مسۆگەرکرد.