نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی لەبەغداد کۆبوونەوە

کۆبوونەوەیەکى نێچیرڤان بارزانى و محەمەد شیاع سودانى.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق  لەشاری بەغداد لەکۆبوونەوەدان.

بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێری کەناڵ8 لە بەغداد، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی  نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و  سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکردووە و بڕیارە چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.

ئاماژە بەوەشکرد، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  دەرئەنجامی کۆی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بەماوەی دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی تاوتوێ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، جگە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و بابەتەکانی مووچە و بودجە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، باسی چەند پرسێکی دیکەش دەکرێت.