جۆزیپ بۆرێل: بەمنزیکانە چەند دەوڵەتێکی ئەوروپا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن

بەرزکردنەوەى ئاڵاى فەڵەستین لەلایەن ژمارەیەک خوێندکارى زانکۆى جۆرج واشنتن. فۆتۆ: AFP

جۆزێپ بۆرێل، لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکرد، بەمنزیکانە ژمارەیەک دەوڵەتی یەکێتیی ئەوروپا، دان  بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن.

بۆرێل لە پەراوێزی کۆنگرەی ئابووریی جیهانی لە ریازی پایتەختی سعودیە رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت چەند دەوڵەتێکی یەکێتیی ئەوروپا، لە کۆتایی مانگی  ئایاری داهاتوو، دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بنێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی ئیسرائیل لەسەر زاری بنیامین نەتانیاهوو تاوەکو ئێستا چەند جارێک دژایەتی خۆی بۆ هەوڵەکانی چەند دەوڵەتێکی ئەوروپا بۆ دانپێدانی دەوڵەتی فەڵەستین راگەیاندووە.

نەتانیاهوو دووپاتیکردووەتەوە، بە هەموو شێوەیەک دژ بەو هەوڵانەن، کە تاک لایەنە دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیدا بنرێت.