ئەپیکۆر: چاوەڕوانى خەرجکردنى شایستە داراییەکانمان دەکەین

لۆگۆی ئەپیکۆر

کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتى کوردستان (ئەپیکۆر) رایگەیاند، چاوەڕوانن هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە و شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت.

کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، لەبەرژەوەندیى گەلانى عێراق و کۆمپانیا بەشداربووەکانى نەوتە دواى سەردانیکردنى سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە، کۆمپانیا بەشداربووەکانى ئەپیکۆر لەگەڵ ئەوەى ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت، چاوەڕوانن شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆمپانیا بەشداربووەکان، بەئومێدەوە لە گفتوگۆى بەرپرسانى عێراق و ئەمریکا و تورکیا و هەرێمى کوردستان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت دەروانن.

لە 25ی ئازارى 2023 هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان بەهۆى بریارى دادگاى ناوبژیوانیى پاریس راگیرا، لە 25ئازارى 2024 لەدواى یەکساڵ لەراگرتنى نەوت، ئەپیکۆر رایگەیاند، زیانەکانى راوەستانى هەناردەى نەوت نزیکەى 15ملیار دۆلاربووە.