نرخی نەوت دابەزین تۆمار دەکات

بیرێکی نەوت لە ویلایەتی تەکساس
بیرێکی نەوت لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا. فۆتۆ:AP

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا،  نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی خواست، پاش ئەوەی بەرهەمهێنەران ترسیان لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل نەما، کە لەماوەی رابردوو کاریگەریی بەرچاوی هەبوو لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.

 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 82 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێرت.

 دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، ئاستی نەوتی یەدەگ لە کۆگاکانی ئەمریکا بەرزبووەتەوە و بەهای دۆلار بەرزە، بەهۆی توندکردنەوە سیاسەتی دراوی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا.

هەفتەی رابردوو هەردوو پێوەرەکەی نەوت، گەورەترین زیانی هەفتانەیان پێگەیشت لە مانگی شوباتەوە، شیکەرەوەکان لە ANZ لە تێبینیەکدا دەڵێن، گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بازاڕەکانی نەوت ناجێگیر دەکات.