لە گوندی مەلا ئۆمەری هەولێر دوو کەس بە گولـلە بریندارکران

لە گوندی مەلا ئۆمەرى سەربە پارێزگارى هەولێر، کەسێک تەقەى لە دوو کەس کردووە و بریندارى کردوون.

بەگوێرەى زانیارییەکانى هادی سەلیمی پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر، تەقەکەرەکە ئەو چەكەی تەقەى پێکردووە لەشوێنی روداوەكە فڕیێداوە، هاوکات بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی تەقەیان لێکراوە، خەڵکی باکووری کوردستانن و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.