نرخی نەوت ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد

بەهای نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆماركرد. فۆتۆ: AP

نرخی نەوت لە دوو رۆژدا زیاتر لە سێ دۆلار بەرز بووەتەوە و بەرمیلێکی لە جۆری برێنت گەیشتە زیاتر لە 85 دۆلار کە بەرزترین ئاستە لە چوار مانگی رابردوودا.

رۆژی پێنجشەممە، نرخی نەوتی برێنت دۆلارێك و 25 سەنت، یاخود بەڕێژەی 1.5% بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 85 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی نەوتی ئەمریکاش دۆلارێک و 55 سەنت، بەڕێژەی 1.90%  بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 81 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە چوار مانگی رابردوودا، بەدیاریکراویش لە 6ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە تۆمار کرابێت. 

بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت بە بڕی ملیۆنێک و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات.