نرخی زێڕ و نەوت گەیشتنە بەرزترین ئاست لە ئەمساڵدا

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەزربوونەوە. فۆتۆ: AP

نرخی زێڕ و نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوە و گەیشتنە بەرزترین ئاست لە ئەمساڵدا.

نەوتى برێنت بەرێژەى 1.75% بەرزبونەوەى تۆمارکرد و یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 88.95 دۆلار و نەوتى تەکساسیش بەرێژەى 1.61% بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتى تەکساس گەیشتە 85.06 دۆلار.

هاوکات، نرخى یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 2,276 دۆلار و لە ئەمساڵدا ئەمە یەکەمجارە نرخى نەوتى خاو و زێڕ بگەنە ئەو ئاستە.