کۆمپانیای زیمینز دەستی بە وەبەرهێنانی گاز کرد لە عێراق

خواستی عێراقی بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی لە بواری وزەی پاک و نوێبووەوە

کۆمپانیای زیمنز-ی ئەڵمانی رایگەیاند، لە باشووری عێراق بۆ بەرهەمهێنانی هاوبەشی گاز دەستیبەکار کردووە و لە گفتوگۆشدایە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و کارەبا.

رۆژی سێشەممە 12ی ئازاری 2024، کۆمپانیای زیمنزی ئەڵمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەداهاتوویەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی لە باشووری عێراق بۆ وەبەرهێنانی گاز دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت لە بەرهەمهێناندا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، پڕۆژەکە بە تێچووی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار لەماوەی 36 مانگدا جێبەجێدەکرێت.

ئەو کێڵگەیەی، کە کۆمپانیاکە پەرەیپێدەدات توانای بەرهەمهێنانی 300 ملیۆن پێ سێجای گازی هەیە، کە ئەم بڕە یەکسانە بە یەک لەسەر سێی هاوردەی گازی عێراق.

جگە لەوەش، موحەناد سەفار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی کۆمپانیاکە لە عێراق دەڵێت "ئێمە ئێستا لە گفتوگۆداین لەگەڵ وەزارەتی کارەبا و نەوت بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی بەرهەمهێنان لەهەردوو بوارەکەدا لە باشووری عێراق".