ئێران 11 ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی لە عێراقدا هەیە

دۆلاری ئەمریكی

تارق هاشم فەیهان، جێگری ژووری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئێران بڕی 11 ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی لە عێراق هەیە.

فەیهان لە سیمیناری گەشەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران و عێراقدا گوتی، ئاڵوگۆڕەکان بە دراوی نیشتمانیی هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێن، تاوەکو سزاکان نەبنە لەمپەر بۆ ئاڵوگۆڕەکان.

گوتیشی، گەورەترین لەمپەر لە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی ئێران و عێراقدا، لەمپەری گۆڕینی دراوە و هەوڵ دەدرێت ئەوەش لە رێگەی ئالوگۆڕی "کاڵا بەرامبەر کاڵا"دا چارەسەر بکرێت.

پێشتر بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاندبوو، عێراق لە نۆ تاوەکو 11 ملیار دۆلار قەرزداری پارەی گازی سروشتیی عێراقە.

زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبایعێراق کۆتایی زستانی رابردوو رایگەیاندبوو، عێراق لە بەرامبەر وەرگرتنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، نەوتی رەش بە ئێران دەدات.

بەگوێرەی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، دەبێت عێراق بە دینار پارەی کارەبا و گازی سروشتیی هاوردەکراو لە ئێران بخاتە ئەژمارێکی بانکی تی بی ئای عێراقی و ئێرانیش دەبێت ئەو پارەیە تەنیا بۆ هاوردەکردنی کاڵای مرۆیی لە عێراقەوە خەرجبکات.