وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا دوو خوشک لەلایەن دایک و باوکیانەوە بە هاوکاری کوڕێکیان کوژراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ژێر چاودێری راستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا و بە بڕیاری دادوەر، لە کۆمەڵگەى نیشتەجێبونى زەهرا لە قەزاى بارتێلاى پارێزگاى نەینەوا، دوو تۆمەتبار کە ژن و مێردن بە تۆمەتی کوشتنی دوو کچی خۆیان دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کچەی کوژراون، یەکێکیان تەمەنی سێ ساڵە و ئەوەی دیکەیان حەوت ساڵە و دایک و باوکەکە بە هاوکاری کوڕێکیان تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، تۆمەتبارەکان لە دانپێدانانەکانیاندا دانیان بەوەداناوە کە هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە کێشەی خێزانی بووە و دایک و باوکەکە ئاڵودەی خواردنەوە کحولییەکان بوون.