سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆمارى عێراق کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەیەکی پێشتری سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆککۆمارى عێراق لە کۆشکى سەلام لە بەغداد. فۆتۆ: سەرۆکایەتى کۆمار

ئەمڕۆ لە بەغداد لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ى نیسانى 2024، پەیامنێرى کەناڵ8 لە بەغداد رایگەیاند: لەدرێژەى کۆبوونەوەدا کاتژمێر 9:00ى بەیانى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق دەکات.

گوتیشى، "لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆیان لە بارەوەدەکرێت".

رۆژى 27ى نیسانى 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەسەردانێک گەیشتە بەغداد و دوای بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەگەڵ هەریەک لە محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم کۆبووەوە.