لێدوانێک لە بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانییەوە لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەمڕۆ دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووم بۆ ماوەی مانگێک کە پەیوەندیی بە کەیسێکی ساڵی 2020ـەوە هەیە.

عەمید ئاسۆ محەمەد لە لێدوانێکدا بە کەناڵ8ـی راگەیاند، کەیسەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2020 و پەیوەندیی بەخوێندنی ماستەرەکەمەوە هەیە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی خوێندن وەربگرم. ئەمڕۆش دادگا بڕیاری بەندکردنی مانگێکی بۆ دەرکردووم و ئەمەش حاڵەتێکی زۆر ئاساییە.

پێشتر سەرچاوەیەک بە کەناڵ8ی راگەیاندبوو، عەمید ئاسۆ محەمەد، کاتێک بەڕێوەبەری پۆلیسی کارەبای گەرمیان بووە بە فەرمانی خۆی دەرماڵەی بڕوانامەی خوێندنی بۆ خۆی بەستووە.

پۆستی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕانە.