دڵشاد شەهاب: پرۆسەی بەبانکیکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازی نییە

دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایاەتیی هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "پرۆسەی بەبانکیکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازی نییە" دەشڵێت "لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، باس لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کراوە".

ئێوارەی رۆژی 28ی نیسان، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی لە شاری بەغداد رێکخست.

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکاندا باس لە هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان کراوە" گوتی: "باس لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کراوە و داواکراوە کاربکرێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی".

دڵشاد شەهاب ئەوەیخستەڕوو، لایەنەکانی عێراق پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دووپاتکردووەتەوە.

دڵشاد شەهاب گوتی: "بانکەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی بانکی ناوەندییان هەیە و پرۆسەی بەبانکیکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازی نییە".

دڵشاد شەهاب ئەوەیخستەڕوو، لایەنەکانی عێراق پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دووپاتکردووەتەوە.

دڵشاد شەهاب گوتی: "بانکەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی بانکی ناوەندییان هەیە و پرۆسەی بەبانکیکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازی نییە".

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کە پەیامنێری کەناڵ8 ئامادەی بوو، دڵشاد شەهاب گوتی، " سودانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی بۆ هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دروستکردووە

دڵشاد شەهاب گوتی، "هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان پرسێکە پەیوەندی بە هەموو عێراقەوە هەیە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکرێـت سەرجەم لایەنەکان تیایدا بەشداربن و تێگەیشتێکی باش هەیە سەبارەت بە هەڵبژاردن لە عێراق.

راشیگەیاند "ئەگەر پێویست بکات سەردانی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، هێمای بۆ ئەوە کرد، دەبێت کارێک بکرێت بۆ ئەوەی مافی پێکهاتەکانیش بدرێت، چونکە تاوەکو ئێستا ئەوانیش بەشداریی رێکارەکانی هەڵبژاردنیان نەکردووە.

دڵشاد شەهاب رایگەیئاند "نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەسەر پرسی هەڵبژاردن لە سەر خەتن".

لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیشەوە ئاشکرایکرد "هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە".