لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی کەلار – دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان، سێ کەس گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، "ئەمڕۆ دووشەممە پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر، لەسەر رێگای کەلار – دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان و لەنزیک ناحیەی قۆرەتوو روویداوە".
باسلەوەشکراوە "لەئەنجامی رووداوەکەدا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە".
ئاماژەبەوەشکراوە، سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە، سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون و لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.