ئەوقافى هەولێر نوشتە و جادوو دەرکردنى جن قەدەغە دەکات

ھۆبەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر، ئاگادارى هاونیشتمانییان دەکات دروستکردنى نوشتە و جادوو، دەرکردنى جنۆکە لەلەشى مرۆڤ لەلایەن هەندێک کەس کە نازناوێکى ئاینى بەخۆیان دەبەخشن، قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیى ئەوقافى هەولێر رایگەیاندووە، بەگوێرەى رێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارە یەکى ساڵى 2023 بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە،بانگخواز، پزیشکی ئاینی و ھاوشێوەکانی و دروستکردنی نوشتە، جادو، دەرکردنی جنۆکە قەدەغەیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر بەگوێرەى رێنماییەکان، فرۆشتنی گیادەرمان، خۆراک و خواردنەوە، گۆڵاو، ھەنگوین و رەشکە و شتی دیکە بەناوی چارەسەری پزیشکیی ئاینی قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیى ئەوقافى پارێزگاى هەولێر داوادەکات هاونیشتمانی لەهەر بابەتێکى لەو شێوەیە ئاگاداریان بکاتەوە.

راگەیەندراوەکەى ئەوقافى هەولێر لەکاتیکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان برەوێکى زۆر بە کۆمەڵێک بابەت بەناوى چارەسەرى ئاینیەوە دەدرێت.