نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عیراق و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکى هاوبەشیان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆی محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە بەغدا، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ له بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێداندا، بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزاریى و بارى گوزه‌رانى هاوڵاتييان تاوتوێکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كردووەتەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوە هاوبەشەکە، دوا پێشهاته سياسييه‌كانى وڵات و داكۆكی له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيان به پێويستزانیوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق، سه‌ردانه‌كانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غداد، بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه هاوبه‌شه‌كان به گرنگ له قه‌ڵه‌مداوە، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش پێزانينى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران و پێداگرييان له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان به مه‌به‌ستى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، دووپاتکردوەتەوە.