لە باکووری کوردستان دوو پۆلیس کوژران

ئەو بنکەیەی کە دوو پۆلیسەکە تیایدا کوژران.

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە بنکەیەکی پۆلیس لە باکووری کوردستان دوو پۆلیس لەلایەن هاوڕێیەکیانەوە کوژراون.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: لە ناوەندی پۆلیسی ئاڵتشەهیر لە شاری ئادیامان، پۆلیسێک تەقەی لە هاوڕێکانی کردووە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون و سەرەڕای هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانە، هەردوو پۆلیسەکە گیانیانلەدەستداوە.

یەرلیاکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پۆلیسەی تەقەی کردووە بە برینداری دەستگیرکراوە و ئێستا لە ژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکان، چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت.