سامان بەرزنجى: نیشاندەرە ژینگەیى و تەندروستییەکانى هەرێمی کوردستان لە ئاستى زۆرباشدایە

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان فۆتۆ: کەناڵ8

وەزیرى تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "رێککەوتننامەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشخستنى کەرتى تەندروستى واژۆ دەکەین".

سامان بەرزنجى گوتیشی، "بەگوێرەى هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان، نیشاندەرە ژینگەیى و تەندروستییەکانى هەرێمی کوردستان لە ئاستى زۆرباشدایە".

لە شاری هەولێر کۆنفرانسى تەندروستى بەبەشدارى پسپۆڕى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و نێودەوڵەتى و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا بەڕێوەدەچێت.

سامان بەرزنجی، وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "رەشنووسى رێککەوتننامەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و خوێندنى باڵا واژۆ دەکەن بەمەبەستى پەرەپێدانى کارەکانیان و پێشخستنى کەرتى تەندروستى".

دەشڵێت: بەگوێرەى هەڵسنەگاندنە نێودەوڵەتییەکان، نیشاندەرە ژینگەیى و تەندروستییەکانى هەرێمى کوردستان لە ئاستى زۆرباشدایە.

گوتیشى، "دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان خاوەنى متمانەیەکى زۆر گەوەرەن لەناو وڵاتانى دونیادا".