تەندروستیی سلێمانی بۆ کەناڵ8: هاونیشتمانییەک بە گومانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون خەوێنرا

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە کەناڵ8ی راگەیاند، هاونیشتمانییەک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە گومانی بوونی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون خەوێنرا.

سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە کەناڵ8ی راگەیاند، هاونیشتمانییەکە خەڵکی شاری کەرکووکە و خۆی چووەتە نەخۆشخانە، دوای پشکنینە سەرەتاییەکان پزیشکەکان بۆیان دەرکەوتووە کە نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی هەیە، دەستبەجێ هاونیشتمانییەکە جیاکراوەتەوە و لە شوێنی تایبەت خەوێنراوە.

گوتیشی، نموونەی لێوەرگیراوە و نێردراوە بۆ بەغداد، بڕیارە سبەی ئەنجامی پشکنینەکانی بگەڕێتەوە.