کۆتا ئێوارە

چی لەبارەی پێنجشەممەی نهێنییەکانەوە دەزانیت؟

پێنجشەممەی نهێنییەکان، جەژنێکی مەسیحییە، کە بە پێنجشەممەی پەیمان، پێنجشەممەی پیرۆز و پێنجشەممەی نهێنییەکان دەناسرێت، بە رۆژێکی پیرۆزی پێش جەژنی قیامە دادەنرێت.

ئەم رۆژە یادکردنەوەیەکە بۆ کۆتا ژەمی ئێوارەی عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی (بەپێی ئینجیلی کنسی)، ئەو رۆژەیە کە عیسا قاچی قوتابییەکانی شۆردووە، داوایلێکردوون یەکتریان خۆشبوێت بەهەمان شێوەی کە ئەو خۆشیویستوون و وەسیەتی بۆ بەجێهێشتوون، پاشان رادەستی یەهودییەکان کراوە.

بەپێی ئینجل، لە شەوی پێنجشەممەی نهێنییەکاندا، کە کۆتا ژەمی ئێوارەی عیسا بووە لەگەڵ قوتابییەکانی، پاش خیانەتی یەهوزا عیسا گیراوە، دراوەتە دەست یەهودییەکان و دادگایی کراوە.

پێنجشەممەی نهێنییەکان رۆژی پێنجەمە لە هەفتەی ئازار، کە پێش ئەو چوارشەممەی پیرۆز و دوای ئەو هەینی گەورە دێت.

لە پێنجشەممەی نهێنییەکاندا، مەسیحییەکان ئاهەنگ بە کۆبوونەوەی "عیسا" لەگەڵ قوتابییەکانی دەگێڕن بۆ خواردنی کۆتا ژەمی ئێوارە، کە لەسەر مێزەکە هەستاوە، قاچی قوتابییەکانی شۆردووە، لەوانەش "یەهوزا" کە هەر ئەو رادەستی یەهودییەکانی کردووە و ئەوانیش لە خاچیان داوە، هەر لەوێدا بە ئاشکرا گوتوویەتی، "یەکێک لە ئێوە دەستبەسەرم دەکات".

بەپشتبەستن بەم کولتوورەش، لەم رۆژەدا مەسیحییەکان لە کڵێساکاندا کۆدەبنەوە نوێژ دەکەن، مۆم دادەگیرسێنن و سرودی تایبەتی ئاینی دەڵێن، دواتر قەشەکان قاچی ئامادەبووان دەشۆن، ئەمەش بۆ بەبیرهێنانەوەی سادەیی عیسایە کاتێک نوشتاوەتەوە و قاچی قوتابییەکانی شۆردووە.