مایکڵ جاکسۆن گۆرانیبێژ و سەماکاری ئەمریکی

کاستی فیلمەکەی مایکڵ جاکسن تەواوکرا

ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمی ژیاننامەی مایکڵ جاکسن تەواوبووە، کە بەوردی باس لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی ئەو هونەرمەندە دەکات کە ماوەی 15 ساڵە کۆچیی دوایی کردووە.

"Michael" فیلمێکی نوێیە دەربارەی ژیانی هونەرمەندی کۆچکردوو مایکڵ جاکسن، وابڕیارە لە 18ـی نیسانی ساڵی داهاتوودا نمایشبکرێت، کاستی فیلمەکە لە ئێستادا تەواوبووە، رۆڵی جافەر جاکسنی برازای مایکڵ جاکسن بەجێگیر ماوەتەوە، کە رۆڵی مایکڵ دەگێڕێت، کۆڵمان دۆمینگۆ رۆڵی باوکی، لەپا مایڵز نێڵز، نیا لۆنگ، جولیانۆ کرۆفاڵدی دەگێڕێت.

لە رۆڵەکانی دیکەشدا، کەیت گراهام رۆڵی دیانا رۆس، کێدریک سامپسۆن رۆڵی کوێنسی جۆنز، بێری گۆردی رۆڵی لارێنز تایت، جێسیا سۆلا رۆڵی کەسایەتی لاتۆیا جاکسۆنی خوشکی گەورەی مایکڵ و لیڤ سیمۆسن رۆڵی گلادێس نانت دەگێڕیت.

لە رابروودا ئەو کارانەی کە لەسەر ژیانی ئەو هونەرمەندە کراون بەشێوەی بەڵگەفیلم بوون، بەڵام پڕۆژە نوێیەکە شێوازێکی درامیی دەبێت و پەیوەست دەبێت بە هەموو خاڵەکانی چیرۆکی ژیانییەوە، مەرجەعییەتێکی بڕواپێکراو دەبێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت وێستگەکانی ژیانی ئەو هونەرمەندە بزانن.

"Michael" فیلمێکی درامی موزیکی ئەمریکییە لەبارەی ژیاننامەوە، لە دەرهێنانی ئەنتۆن فۆکوا و نوسینی جۆن لۆگانە، چیرۆکێکی راستەقینەیە کە لە ژیانی گۆرانیبێژ و سەماکاری ئەمریکی مایکڵ جاکسنەوە وەرگیراوە.

مایکڵ جۆزێف جاکسن، (29ـی ئابی 1958 لەدایکبووە – 25ـی حوزەیرانی 2009 کۆچی دواییکردوە) گۆرانیبێژ نوسەری گۆرانی، سەماکار و خێرخوازی ئەمریکی بوو، بە "پادشای پۆپ" ناسراوە، بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە رۆشنبیریی و کاریگەرەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت، یەکێکە لە بەناوبانگترین و پڕفرۆشترین هونەرمەندە بەناوبانگەکانی جیهان، هەروەها یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە کارگەرییەکی گەورەی لەسەر موزیک هەبووە، یەکەم کەسبووە 21 جار ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە، رۆڵی لەبواری موزیک، سەما، جلوبەرگ، لەگەڵ ژیانی تایبەتییدا وایکرد بۆماوەی زیاتر لە چوار دەیە ببێت بە ئەفسانەیەکی جیهانی.