کیانو ریڤیس رۆڵی Shadow لە فیلمی Sonic Hedgehog 3ـدا دەبینێت

پاش ئەوەی مشتومڕێکی زۆر لەبارەی دەنگیی کەسایەتیی Shadow لە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمەکانیی Sonic the Hedgehogـدا دروستبوو، لەکۆتاییدا دەرکەوت کە لەلایەن کیانۆ ریڤزەوە دۆبلاژ دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "variety"، کیانۆ ریڤز، پاڵەوانی فیلمیی "جۆن ویک" دەنگی کەسایەتی شادۆ لە فیلمیی " Sonic Hedgehog 3"ـدا وەردەگرێت، دەچێتە پاڵ هەریەکە لە هونەرمەندان بێن شوارتز لە رۆڵی سۆنیک، جێم کاری لە رۆڵی د. رۆبۆتنیکی دڕندە لە هەمان فیلمدا.

هەروەها جێف فاولز دەرهێنەری بەشی نوێی زنجیرەکانی سۆنیک دەبێت، هەریەکە لە Neal H. Moritz، و Toby Ascher، و Toru Nakahara، و Hitoshi Okuno بەرهەمهێنەری فیلمەکە دەبن، کە وابڕیارە لە 20ـی کانوونی یەکەمی 2024ـدا نمایشبکرێت.

Shadow لە یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا کەسایەتییەکی باو و ناسراوە، کە ژیشکێکە بەوە دەناسرێتەوە رەنگی رەشە و پاڵەوانێکی گرنگ و بەهێزە.

ئەم کارەش بە یەکێک لە فیلمە سەرکەوتووەکانی پاراماونت دادەنرێت، لەپاش هەردوو زنجیرەی "Sonic the Hedgehog" و "Sonic the Hedgehog 2"، کە داهاتیی هەردووکیان گەیشتە نزیکی 725.2 ملیۆن دۆلار.

Sonic Hedgehog 3، فیلمێکی ئاکشن، سەرکێشی و کۆمیدییە، کە وابڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا بڵاوبکرێتەوە، تەواوکەریی زنجیرەکانیی Sonic the Hedgehog وSonic the Hedgehog 2 دەبێت.