ئەلبوومە نوێیەکەی تایلەر سویفت دەبێتە ترێند

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێکی کەم بەسەر بڵاوکردنەوەی نوێترین ئەلبوومە نوێیەکەی تایلەر سویفت بەناوی " The Tortured Poets Department"، گۆرانییەکانی ئەلبوومەکە بوونەتە ترێند و لە پلاتفۆرمە موزیکییەکاندا ژمارەی پێوانەییان شکاندووە.

ئەمڕۆ، 19ـی نیسانی 2024، تایلەر سویفت، ئەلبوومی یازدەیەمینی بەناوی "The Tortured Poets Department" بڵاوکردەوە، راستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنیی.

ئەلبوومە نوێیەکەی سویفت 16 گۆرانیی سەرەکیی و 15 گۆرانیی سوپرایز بۆ جەماوەرەکەی لەخۆدەگرێت.

ئەلبوومەکە چەندین گۆرانیی پڕ لە خۆشەویستیی تێدایە، هەروەها لە گۆرانیی "So Long, London"ـدا باسی لە لەدەستدانی خۆشەویستێک کردووە، کە بە ئاماژەیەک دادەنرێت بۆ جیابوونەوەی لە جۆ ئالوین، لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانیی گرامیی ساڵی 2023ـدا.

وێڕای ئەوەی سویفت لە ئەلبوومە نوێیەکەیدا، زیاتر باس لە رابردوو دەکات، بەڵام لە پەیامێکدا کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردەوە ئاشکرایکردووە، ئەو وەرزەی ژیانیی بەتەواویی کۆتایی هاتووە.

ئەلبوومە نوێیەکەی تایلەر سویفت، کارێکی هاوبەشیی لەگەڵ پۆست مالۆندا هەیە کە ئەویش گۆرانیی "The Tortured Poets Department"ـە، هەر لەبارەی ئەو گۆرانییەشەوە سویفت لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکدا لەگەڵ پۆست مالۆن نوسیویەتی، "یەکەم سینگڵ تراک لە ئەلبوومیی (The Tortured Poets Department).... من یەکێک بووم لە هەواداری سەرسەختی پۆست بەهۆی نوسینەکانی و ئەزموونی موزیکییەوە، لەگەڵ ئەو ئاوازانەی کە دایدەنێت و تاهەتایە لە مێشکدا دەمێننەوە".

تایلەر سویفت، هونەرمەندێکی ئەمریکییە، بەنزیکەی 400 کاری هونەریی بە نووسینی دەق، دانانی ئاواز و گوتنەوەی گۆرانی ئەنجامداوە، خاوەنی 12 خەڵاتی گرامییە بۆ موزیک، هاوشانی زیاتر لە 100 خەڵاتی جیاوازی دیکە.