بە بەشداری دەیان گرووپی دەف ژەن و ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاری ئێرانی و بیانی، ڕێوڕەسمی هەزار دەف لە گوندی پاڵنگانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو .
ژن و پیاو منداڵان و لاوان بە جلوبەرگی نەریتی ناوچەکەوە دەستە دەستە لە سەربانی ماڵەکان وەستان و دەفیان لێدەداو سروودی ئایینیان دەخوێندەوە.
گوندی پاڵنگان سەربە قەزای کامیارانی پارێزگای کوردستانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێستادا لە هەوڵدایە ڕێورەسمی هەزار دەف لە یونسکۆ تۆمار بکات.
فۆتۆ: AA