عێراق گه‌یشته‌ چاره‌كى كۆتایی

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپى عێراق بۆ تەمەنی خوار 23 ساڵ، سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر ئۆڵۆمپى سعودیە تۆمارکرد و پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنە هاوبەشەکانی جامی ئاسیا و ئۆڵۆمپیادی گرت.

لە خولەکی 46 عەلی جاسم گۆڵی پێشکەوتنی عێراقی بە لێدانێکی سزا تۆمارکرد، لە خولەکی 55 ئەحمەد غامدی بەهەمانشێوە بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ شانشینی سعودیە یەکسانکردەوە، بەوپێیەی ئۆڵۆمپى عێراق زیاتر پێویستیان بە سەرکەوتنبوو، هەوڵێکی زۆریاندا و لە خولەکی 63 مستەفا سەعدوون گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

ئۆلۆمپی عێراق لە یەکەمین رووبەڕووبوونەوە بەرامبەر تایلەند شکستیانهێنا، بەڵام دواتر بە دوو سەرکەوتن شەش خاڵیان کۆکردەوە و پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمیان گرت، ئۆڵۆمپى سعودیەش بە هەمان ژمارەی خاڵەوە دابەزین بۆ خانەی دووەم.

بەم ئەنجامە، هەردوو هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق و سعودیە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی عێراق به‌رامبه‌ر براوه‌ى ئۆزبەکستان و ڤێتنام ده‌بێته‌وه‌.