لاپۆرتا مکوڕه‌ لەسەر تانە دانەکە

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە باس و خواسی تۆرە کۆمەلایەتییەکانە ئێستا، داوای دووبارە کردنەوەی یاریی کلاسیکۆی بەرشلۆنە و ریال مەدرید دەکات.


دوای ئەوەی یاریی کلاسیکۆ، لە بەرژەوەندی مەدریدییەکان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ کۆتاییهات، لەو یارییەدا، لامین یاماڵی ئەستێرەی بەرشلۆنە، لە کۆرنەرێکەوە شووتێک لە تۆپەکە دەدات بۆ نێو گۆڵی مەدرید، بەڵام لە دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، گۆڵەکە ئەژمارناکرێت بەهۆی ئەوەی کە هێڵی گۆڵی تێنەپەڕاندووە، بۆیە خوان لاپۆرتا سەرۆکیش بەزمەکە نوێ دەکاتەوە و داوا لە لیژنەی ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات کە روونی بکەنەوە بۆچی ئەو گۆڵە رەتکرایەوە.

لاپۆرتا رایگەیاند، مکوڕن لەسەر تانە دانەکە ئەگەر تەنانەت یارییەکە دووبارەش بکریتەوە، دەشڵێت دەبێت لیژنەی ناوبژیوانان کۆببنەوە و ڤیدیۆکە لێبدەنەوە و روونکردنەوە بدەنە یانەکە و هاندەرانیش.