بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کتێبەوە لەژێر دروشمی 'کتێبێک بێنە و کتێبێک ببە' سێیەمین کەرنەڤاڵی کتێب لە باخچەی سەرای سلێمانی بەڕێوەچوو، لەکەرنەڤاڵەکەدا ژمارەیەک لە هاونیشتمانیان و خوێنەرانی کتێب بە ئاڵوگۆرکردنی کتێبەکان بەشدارییان تێداکرد.