فرانکی ڤالی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکا، لە تەمەنی 90 ساڵییدا، ئەستێرەی رێڕەوی ناوبانگی هۆڵیوودی پێبەخشرا و بە ئامادەیی کەس و هاوڕێیانی ستایشکرا.
فرانچێسکۆ ستیفن کاستێلوچیۆ، کە ناسراوە بە فرانکی ڤالی، یەکێکە لە دیارترین هونەرمەندە گۆرانیبێژەکانی ئەمریکا و لە ئاستی جیهانییشدا ناوبانگی هەیە.
ڤالی بە گۆرانیبێژی سەرەکیی و دیاری گروپی "فۆر سیزن" ناوبانگی هەیە، کە لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا ناوبانگی پەیداکردووە و یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی ئەمریکا، کە خاوەنی دەنگێکی بەهێزن.
ڤالی ئێستا تەمەنی 90 ساڵە، لەژیانی هونەریی خۆیدا توانیویەتی زیاتر لە 70 گۆرانی بەرهەمبهێنێت، وەکو ئەکتەر لە 20 فیلمیشدا بەشداریی کردووە.