ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی پڕبوونی بەنداوی دەربەندیخان.
کردنەوەی بەنداوەکە و سەرڕێژکردنی ئاوەکە دیمەنێکی جوانی بە سرووشتی ناوچەکە بەخشیوە و گەشتیاران و خەڵکی شارۆچکەکە و دەوروبەری بۆ وێنەگرتن و سەیرکرنی دیمەنەکان روویان لە بەنداوەکە کردووە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان سامان ئیسماعیل: بەنداوەکە توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتری سێجار ئاوی هەیە و دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە لە بەردانەوەی ئاو، بە پێی پلان کار دەکرێت بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەکە.
فۆتۆ: AA