فیلمێکی نوێی زنجیرەی " The Hunt for Gollum" بەرهەمدەهێنرێت

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری سینەمایی، وارنەر برۆس رایگەیاندووە، یەکەم فیلمی نوێ لە زنجیرەی "The Hunt for Gollum" بڵاودەکاتەوە.

دەیڤید زاسلاف بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، سێ دەرهێنەرەکەی "The Hunt for Gollum"، پیتەر جاکسن و هەردوو هاوبەشەکەی فران واڵش و فیلیبا بۆیێنس فیلمەکە بەرهەمدەهێنن و لە هەموو هەنگاوێکدا بەشدار دەبن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ناونیشانی فیلمە نوێیەکە بەناوی "The Hunt for Gollum" دەبێت، لە ساڵی 2026ـدا بڵاودەبێتەوە، لەلایەن پیتەر جاکسنەوە بەرهەمدەهێنرێت.

زاسلاف باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەکە لە ئێستادا لە قۆناغەکانی سەرەتای بەرەوپێشبردنی سینارۆکەیدایە لەلایەن هەردوو نووسەر واڵش و بوینزەوە، لەگەڵ فێبی جیتینز و ئارتی پاپاجۆرجیۆوە، هەروەها لە سیناریۆکەدا بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوانە دەکرێن کە تاوەکو ئێستا باسنەکراون.