ماکلمۆر بە گۆرانییەک لایەنگری بۆ فەلەستین دەربڕی

ماکلمۆر، راپەری ئەمریکی بۆ یەکەمجار گۆرانییە نوێیەکەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشکەش کرد، کە لەڕێگەیەوە هاوسۆزی خۆی بۆ فەلەستینیەکان دەربڕی.

گۆرانییە نوێیەکەی ماکلمۆر، بەناوی "Hind’s Hall "ـەوەیە، لە ئاهەنگێکدا لە ویلنگتۆنی پایتەختی نیوزلەندا پێشکەشی کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ""، لە کاتی پێشکەشکردنی گۆرانیەکەدا ئاڵای فەڵەستین لە نێو ئامادەبوواندا کە ژمارەیان 5500 کەس بوو بەرزکرایەوە، لە کۆتایی گۆرانییەکەشدا ماکلمۆر و هەوادارانی بە دروشمی ئازادی بۆ فەڵەستین کۆتاییان بە گۆرانییەکە هێنا.

لە چاوپێکەوتنێک دوای پەخشە ڕاستەوخۆکەی، ماکلمۆر گوتی، "باوەڕم وایە کە ئازادی کەسەکان و نەتەوەکان لە مەترسیدایە و لە ئەمرۆ بەدواوە هاودەنگی خۆم بۆ فەلەستینییەکان دەردەبڕم"، جەختی لەوەشکردەوە، "هەڵمەتی سەربازی ئیسرائیل ئیدانە دەکات".

ماکلمۆر  ناوی ڕاستەقینەی بنیامین هامۆندە، ڕاپەر و گۆرانیبێژی ئەمریکییە، خەڵکی شاری سیاتڵە لە ئەمەریکا و لە ساڵانی 2000ـەوە زیاتر لە ناو هاوڵاتییانی ئەمەریکا و ئەوروپادا ناسراوە.