ئاوازیی گۆرانیی "شیرین شەماڵ" کە بە وتەی بنەماڵەی هونەرمەند سەباح هەورامیی، تایبەتە بەو هونەرمەندە و بەبێ موزیک تۆماریکردووە، لەلایەن مەسعود مەلەکیی موزیسیانەوە نوێکراوەتەوە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دووبارە تۆمارکراوەتەوە.
راژان سه‌باح هه‌ورامی كوری هونەرمەند سه‌باح هه‌ورامی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، گۆرانیی "شیرین شەماڵ" بۆیەکەمجار لەزاری سەباح هەورامی باوکییەوە لە ساڵی 2002ـدا لە هەولێر بەبێ موزیک تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، له‌لایه‌ن موزیسیان "مه‌سعود مه‌له‌كی" له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان کاری موزیکی بۆکراوە و تۆمارکراوە، پاش بڵاوکردنەوەشی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، پێشوازییەکی باشی لەلایەن گوێگرانەوە لێکراوە.
هۆنراوەی گۆرانییەکە لە شیعرێکی مەولەوی شاعیرەوە وەرگیراوە، هەڵبژاردەی ئەلبوومێکی 10 تراکییە.
سه‌باح هه‌ورامی هونەرمەند، له ساڵی 1963 له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان له‌دایك بووه، له ساڵی 2012 كۆچی دواییكردووه، ئەو هونەرمەندە ژماره‌یه‌ک ئاوازی تایبه‌ت به‌خۆی هەبووە و به یه‌كێک له هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و سه‌ركه‌وتووه‌كان ناسراوه له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی فراوانه.