ئاسیاسێڵ خەڵاتێکى دیکەى لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست وەرگرت

لۆگۆی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ
لۆگۆی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ

پووختەى هەواڵەکە

  • لووتکەى سەرکردەکانى تێلیکۆم ڕیڤیو لە دوبەى گرێدرا.

  • ئاسیاسێڵ خەڵاتى خانمى پێشەنگى لە کەرتى تەکنەلۆجیاى زانیارى پێبەخشرا.

  • خەڵاتەکە پێگەى سەرکردایەتى ژن لە عێراق دەباتە ئاستێکى پێشکەوتوو.


چرا حسێن، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى بەشى بازرگانیی کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، خەڵاتى خانمى پێشەنگى بەدەستهێنا و ئەمەش لە میانى بیستەمین خولى لووتکەى سەرکردەکانى تێلیکۆم ڕیڤیو لە دوبەى، یەکێکە لە دیارتین بۆنە ساڵانەکانى کەرتى تەکنەلۆجیاى زیانیارى لەسەر ئاستى جیهان.


خەڵاتى پێگەى سەرکردایەتى ژن لە عێراق

  • خەڵاتەکە لە مەڕاسیمى دابەشکردنى خەڵاتە نایابەکانى لووتکەکە پێشکەشکرا.

  • براوەکان لە لایەن لیژنەیەکى نێودەوڵەتى هەڵسەنگاندنیان بۆکرا.

ئاسیاسێڵ دابینکاری سەرەکیی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارەى به شدرابووانی زیاتر لە 20 مليۆنە، ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیایە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دەگرێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانیی بردەوە

Loading related news...