پانێڵێکى تایبەت بۆ قوباد تاڵەبانى ڕێکخرا.
تیایدا گفتوگۆى کرد لە بارەى داهاتووى ژیریی دەستکرد.
قوباد تاڵەبانى لەگەڵ چەندین دامەزراوە و کۆمپانیاى گرنگ گفتوگۆى کرد.
100 پسپۆڕ و کۆمپانیا بەشدارى فێستیڤاڵەکەن.
بە گوێرەى ئەو زانیارییەى گەیشتووە بە کەناڵ8، ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـى تشرینى یەکەمى 2026، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، بانگهێشتى تایبەت کرا بۆ بەشداریکردنى لە فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى ژیریی دەستکرد و تیایدا پانێڵێکى تایبەتى بۆ ڕێکخرا.
گفتوگۆی زۆر گرنگ کرا لەبارەی داهاتووی ژیریی دەستکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چۆنییەتی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
گفتوگۆیان کردووە لەگەڵ چەندین دامەزراوە و کۆمپانیای گرنگ بۆ ئەوەی بێنە کوردستان.
هاوکاربن لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ئەزمون و شارەزاییەکەیان هاوبەش بکەن لەگەڵ پسپۆڕان و ناوەند و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کوردستان.
داهاتووی ژیریی دەستکرد: تاوتوێکردنی ئاڕاستە و گەشەسەندنەکانی داهاتووی تەکنەلۆژیای AI لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.
بەهێزکردنی دامەزراوەکان: چۆنییەتی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ پەرەپێدانی سیستمە کارگێڕییەکان و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان.
باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان: دۆزینەوەی ڕێگای نوێ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی خێراتر و وردتر بە هاووڵاتیان.
هاوکاری نێودەوڵەتی: ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە جیهانییە پێشەنگەکان بۆ گواستنەوەی ئەزموون و تەکنەلۆژیای نوێ.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد لە دوبەی (Global AI Festival in Dubai) یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوە تەکنەلۆژییەکان کە تێیدا کەسانی پسپۆڕ، کۆمپانیا گەورەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان کۆدەکاتەوە.
