نهێنییەک لەسەر مرۆڤى نیاندەرتاڵ ئاشکرابوو.
سەلمێندرا مرۆڤى نیاندەرتال توندوتیژییان بەرامبەر یەکدى کردووە.
مرۆڤى نیاردەرتاڵ بەدار تیریان دروستکردووە.
عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەرى شوێنەوارى سۆران، ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکى زانستى لەسەر شانەدەر ئەى کراوە، دەرکەوتووە بەر لە 75 هەزار ساڵ بەهۆى توندوتیژى کوژراوە و بەدار تیریان دروستکردووە و لە شەڕدا بەرامبەر یەکدى بەکاریان هێناوە.
یەکەمجارە ئەم بابەتە بەشێوەیەکى زانستى دەسەلمێندرێت.
کە نیاندەرتاڵ بەرامبەر یەک توندوتیژییان ئەنجامداوە.
بۆیە زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان ئەم بابەتەیان وەک دۆزرینەوەیەکى نوێ و گرنگ باسکردووە.
بووەتە سەردێرى هەواڵى میدیا جیهانییەکان.
شوێنەوارى سۆران: ئەم دۆزینەوەیە لە ئەشکەوتى شانەدەر بە هەماهەنگى لە نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکان و زانکۆى کامبیرجى بەریتانى بووە.
جارێکى دیکە سەلمێندرا کە هەرێمى کوردستان لانکەى شارستانییەتى جیهان بووە.
ناوبراو دەڵێت، شوێنەوارى توندوتیژى لەسەر شانى چەپى شانەدەر ئەى هەبووە کە شوێنى تیرێکە و شوێنەوارى لێدان و شکاندنى ددانەکانیشى بەهۆى توندوتیژى هەیە.

شانەدەرZ : گەشتێک بۆ دۆزینەوەی جەستەی ژنە نیاندەرتاڵەکە لە هەرێمی کوردستان
ئایا گەڕاندنەوەی نیاندەرتاڵەکان بیرۆکەیەکی گونجاوە؟
