ئەمریکا بەشێک لە دیپلۆماتکار و خێزانەکانیان لە چەند وڵاتێک دەکشێنێتەوە

پرژە عەتا3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداری لە هێرشی ئێران بۆ سەر دیپلۆماتکارەکانی دەدات.

  • میدیاى ئەمریکا بانگەشەى ئەوە دەکات پلانی ئێران بۆ کوشتنی ئەمریکییەکان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار.

  • واشنتن مەترسیی هەیە حوسییەکان هێرشەکانیان لە ناوچەکە فراوان بکەن.


هەریەکە لە سکاى نیوز، نیویۆرک تایمز و سى ئێن ئێن ئاشکرایان کرد، دوای گەیشتنی چەند هۆشدارییەکی هەواڵگریی مەترسیدار سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران، واشنتن بڕیاریدا دیپلۆماتکارە لاوەکییەکانی و خێزانەکانیان لە باڵیۆزخانەکانی (ئیمارات، لوبنان و ئوردن) بکێشێتەوە، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا گوتویەتى "سەلامەتیی فەرمانبەرانیان کاری لە پێشینەی ئیدارەی ترەمپە، بۆیە ئەم ڕێکارە خێرایانەیان گرتووەتەبەر".


زانیارییەکان لە میدیا ئەمریکییەکانەوە:

  • لە 23ـی تشرینی یەکەم ناوەڕۆکی یاداشتێکی هەواڵگریى ئاڕاستەی مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کراوە.

  • لە یاداشتەکەدا، جەی کلایتۆن، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا هۆشداریی داوە.

  • لە چەندین سەرچاوەوە زانیارییان پێگەیشتووە ئێران هەوڵەکانی بۆ بەئامانجگرتنی دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی ئەمریکا لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەش زۆر چڕتر کردووەتەوە.

  • بەگوێرەى ئەو یاداشتە هەواڵگرییە دزەپێکراوە، پلانەکانی تاران بۆ کوشتن و بەئامانجگرتنی دیپلۆماتکاران و هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ناوچەکە، گەیشتوونەتە "قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو".

  • جگە لە هەڕەشەکانی ئێران، ئەمریکا ترسی لەوە هەیە کە حوسییەکانی یەمەنیش بازنەی هێرشەکانیان فراوانتر بکەن و ئامانجەکانیان لە سعودیە تێپەڕێنێت بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.

دواى هێوربوونەوەى دۆخەکە لە ماوەى ڕابردوودا واشنتن بەشێک لە ستافە دیپلۆماسییەکانی گەڕاندبووەوە بۆ ناوچەکە، کە لە کاتى جەنگەکەدا لەگەڵ ئێران کشێنرابوونەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سوپاى پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات

ترەمپ: ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت پێش هەڵبژاردنەکان

پرژە عەتا

Sat Oct 24 2026

Loading related news...