
نەتانیاهوو: سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە هێرشێکی بەرفراوان کردووە.
پارتی لیکۆدی نەتانیاهوو هەموو چالاکییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل: دوو هێرشبەرەکە سەر بە یەک خێزانن و خەڵکی شاری خەلیلن.
لە هێرشەکەى کەناری ڕۆژئاوا دوو فەڵەستینی کوژران و شەش سەربازی ئیسرائیل برینداربوون.
دوای هێرشێکی تەقەکردن لە نزیک شاری خەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کە شەش ئیسرائیلی تیایدا برینداربوون، هێزەکانی سوپای ئیسرائیل ڕایانگەیاند، لەو ناوچەیە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر کردووە و ماڵی گومانلێکراوان دەپشکنن.
سەربازان و پۆلیسی سنوور لە شاری خەلیل کە گەمارۆدراوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆر کردووە.
سەربازان ئێستا لە ناو ماڵی گومانلێکراوان پشکنین دەکەن.
لە نزیک شاری خەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، هێرشکراوەتەسەر خاڵێکی سوپاى ئیسرائیل.
ڕووبەڕبوونەوەی چەکداری ڕوویداوە.
لە ئەنجامدا دوو کەس لە هێرشبەرەکان کوژراون و شەش ئیسرائیلیش برینداربوون.
دوای ڕووداوەکە، نەتانیاهوو فەرمانی داخستنی تەواوەتی کەناری ڕۆژئاوای دا.
نەتانیاهوو: ئیسرائیل ڕێگریی لە هێرشێکی بەرفراوان کردووە.
ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنە گشتییەکانی 27ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دێت، نەتانیاهوو فەرمانی بە پارتی لیکۆدی خۆی کردووە هەموو چالاکییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان کە بۆ ئەمڕۆ پلانیان بۆ دانرابوو، هەڵبوەشێننەوە.
لە بارەى دوو هێرشەبەرەکە، بەگوتەی بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل، ناویان محەمەد جەعەبە و فیراس جەعەبەیە کە هەردووکیان دانیشتووی شاری خەلیلن و تەمەنیان 27 ساڵە، هەروەها سەر بە یەک خێزانن هەرچەندە تاوەکو ئێستا پەیوەندییەکەیان ئاشکرا نەبووە.
لە بارەی بریندارەکانیشەوە، میدیای ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، بریندارەکان پێنج سەربازی ئەو وڵاتەن، کە لە کەتیبەتی یەدەگی بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل لە ئەرکدان و برینی دوو لە سەربازەکان سەختە.
چەند شایەتحاڵێک ڕایانگەیاندووە، پێکدادانەکە بۆ ماوەی 20 خولەک بەردەوام بووە، دەشڵێن، ئەو خاڵە سەربازییەی کراوەتە ئامانج، ڕۆژانە ئاستەنگێکی گەورەی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییانی فەڵەستین دروست دەکەن و ڕێگە نادەن بگەنە ئەو ناوچانەی دەکەوێتە ئەودیوی خاڵە سەربازییەکەوە.



