
لە باکووری تورکیا کانێکی خەڵووز تەقییەوە.
بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە کانێکی خەڵووز لە شارۆچکەی کیلیملی سەربە زۆنگوڵداک، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا و بەشێکی کانە خەڵووزەکە داڕووخا.
کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی تورکیا: بەهۆی تەقینەوەکەوە، سێ کرێکار گیانیانلەدەستداوە.
پێنج کرێکاری دیکە بریندار بوون.
برینی یەکێک لە بریندارەکان قورسە.
بە مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی ئەنقەرە کراوە.
سەرەتای ئەم مانگەش، کانێکی خەڵووز لە شارۆچکەی سۆمای سەربە مانیسا داڕما و بەهۆیەوە پێنج کرێکار گیانیانلەدەستدا.
ئەو تەقینەوەیەی لە کانەکەدا ڕوویداوە، بەهۆی کۆبوونەوەی غازی میسان و هەوا و بەرکەوتنی پریشکی ئاگر دروستبووە و بووەتە هۆی وێرانکارییەکی گەورە لەو شوێنەدا.
لە تورکیا ساڵانە بەهۆی داڕمان و تەقینەوەی کانە خەڵووزەکانەوە، دەیان کەس گیانلەدەستدەدەن و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کرێکارانیش، حکومەت و کۆمپانیا تایبەتەکان بە بەرپرسیار و کەمتەرخەم ناودەبەن.
خواستی جیهانی لەسەر خەڵووز گەیشتە لوتکە؛ 8 ملیار تۆنی تێپەڕاند


