
هێرشێکی چەکداری کرایەسەر کەنیسەیەکی پارێزگای کەرک لە ئوردن.
بەهۆی هێرشەکەوە تاوەکو ئێستا حەوت کەس کوژراون.
ميدياكانی ئوردن بڵاویانکردووەتەوە، دوو چەکدار لەکاتی ڕێوڕەسمی ئایینی ماڵئاوایی لە تەرمێک، لەناو کەنیسەی حەموود، تەقەیان لە ئامادەبووان کردووە.
بەهۆی ئەو هێرشە چەکدارییەوەکوژراو و بریندار هەیە.
حەوت کەس لە هێرشەدا کوژراون و لانیکەم 10کەسی دیکەش برینداربوون.
هێزە ئەمنییەکانی ئوردن، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
دەزگای ئاسایش لەهەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان و پاڵنەرەکانی پشت ڕووداوەکە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ، پارێزگای کەرک لە باشووری ئوردن، خاوەن مێژوویەکی دێرینی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان موسڵمانان و پێکهاتە مەسیحییەکانە، کە تێیدا چەندین کۆمەڵگای ناسراوی مەسیحی وەک هەڵسا نیشتەجێن. هەرچەندە شانشینی ئوردن بە گشتی بە ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر دادەنرێت, بەڵام پێشتریش ڕووبەڕووی هەندێک هێرشی چەکداری بووەتەوە؛ لەوانەش هێرشەکەی 2016 بۆ سەر قەڵای کەرک لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە, کە بووە هۆی کوژرانی چەندین کارمەندی ئەمنی و هاووڵاتی و گەشتیارێکی بیانی.
ئەم جۆرە هێرشانەی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کەنیسە و شوێنە ئایینییەکان دەکەنە ئامانج، لە مێژووی هاوچەرخی ئوردندا بە ڕووداوی دەگمەن و بێپێشینە دادەنرێن. لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بەردەوامن, سەرچاوە فەرمییەکانی میدیای حکومەتی ئوردن ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشبەرەکان خاوەنی پاشخانێکی تەکفیری و توندڕەوی بوون.



