
پووختەى هەواڵەکە
لە پێش دەستپێکردنی جەنگەوە نەوت زیاتر بە هوورمزدا دەڕوات.
دەسەڵاتی ئێران لە حەوت مانگدا 75 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی ئێران سەرقاڵی دروستکردنی هێرشی ساختە و دانانی مینن لە رێڕەوە ئاوییەکان.
ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران.
هەر کەسێک کە لە ڕێگەیاندا بوەستێتەوە دەیکوژن.
بەڕاستی ئێران ڕژێمێکی خراپە.
ترەمپ: تەنیا دەتوانم هیوا بخوازم کە خەڵکی ئەمریکا و جیهان لەوە تێبگەن ئەوان چەندە خراپن.
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، دەسەڵاتدارانی ئێران لە ماوەی کەمتر لە حەوت مانگدا 75 هەزار خۆپیشاندەریان کوشتووە، دەشڵێت: "ئەوە مایەی شۆکە کە چۆن جیهان و دیموکراتەکان گرنگیی پێنادەن".
لە کۆتاییدا ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە "ئێران هەرگیز ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت و هەرگیز چەکی ئەتۆمیشی نابێت".
پزیشکیان: هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە لە دۆخی نە جەنگ نە ئاشتی بێینە دەرەوە




