پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لە بارەی ڕێککەوتنی مەكکە دەکات

عەدنان ئەحمەد3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو پەرلەمانى تورکیا کۆدەبێتەوە.

  • گفتوگۆ لە بارەى ڕێککەوتنى بەرگریی هاوبەشى مەککە دەکات.

  • بڕیارە دواى گفتوگۆ دەنگ لەسەر ڕێککەوتنەکە بدات.


پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردو پێشنیازەیاسای ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەكکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرا، پێشنیازەیاساکە بە گونجاو دانرا و بە واژۆی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان، ئاڕاستەی لیژنەی کاروباری دەرەوە کرا.


لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا:

  • هەفتەی داهاتوو لە بارەی پێشنیازەیاساکە کۆدەبنەوە.

  • دواتر ئاڕاستەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی دەکەن، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.


ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەكکە لە 7ـى ئابی ئەمساڵ لە نێوان تورکیا، سعودیە و پاکستان واژۆکرا.

بە گوێرەی ماددەی دووەمی ڕێککەوتنەکە، هەر هێرشێکی دەرەکی بکرێتە سەر هەر وڵاتێکیان، وەک هێرش بۆ سەر دوو وڵاتەکەی دیکەش دادەنرێت و پێویستە بەرگریی هاوبەش بکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ڕێککەوتننامەی مەککە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ سوپاسالارانی سێ وڵات کۆبوونەوە

Loading related news...