ڕاپرسییەک: هەڵبژاردن بکرێت پارتی نوێ لە ئاکپارتی دەباتەوە

عەدنان ئەحمەد4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسی، هەڵبژاردن لە تورکیا بکرێت، پارتى نوێ لە ئاکپارتى دەباتەوە.

  • پارتى نوێ بە سەرۆکایەتى ئۆزگور ئۆزەل ئێستا جەماوەرێکى گەورەى لە خۆى کۆکردوەتەوە.


ڕاپرسییەکە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی گویندەمار، لە20 شاری باکووری کوردستان و تورکیا کراوە و دوو هەزار و 400 کەس بەشدارییان تێدا کردووە.


ئەنجامەکانى ڕاپرسییەکە:

  • %30.64ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە دەنگ بە پارتی نوێ دەدەن.

  • %28.24 دەنگ بە ئاکپارتی دەدەن.


دەنگی پارتەکانی دیکە بەم جۆرەیە؛

  • ئیی پارتی؛ %7.77

  • پارتی دەم؛%7.6

  • پارتی زەفەر؛5.81 %

  • مەهەپە؛ 5.46%


بەو ئەنجامەش پارتی نوێ کە 24ـی تەمموزی ئەمساڵ لە لایەن ئۆزگور ئۆزەل و90 پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی جەهەپە دروستکرا، دەبێتە یەکەم پارتی پەرلەمان و پێش ئاکپارتی دەکەوێت.

هەڵبژاردنە سەرۆکایەتی و پەرلەمانییەکەی پێشوو لە ئایاری 2023 بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ڕۆژمێری هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی داهاتوو لە ئایاری 2028 بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە گوێرەی لێدوانی زۆربەی بەرپرسانی ئاکپارتی و مەهەپەی هاوپەیمانیان، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە دەوروبەری مانگی نیسانی 2028 بەڕێوەدەچێت و بەو جۆرەش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەتوانێت خۆی بەربژێر بکاتەوە.

Loading related news...